لەو کۆدەدا، "return (x<y)? x:y;" (کۆندیشن)ی "x < y" دەنرخێنێ. ئەگەر هاتوو (کۆندیشن)ەکە ڕاست (تروو) بوو، ئەوا نرخی "x" دەگەڕێنێتەوە. ئەگینا نرخی "y" دەگەڕێنێتەوە. بە گشتی، نرخە بچووکەکە هەڵدەبژێرێ لە نێوان "x" و "y" وە دەیگەڕێنێتەوە (return).
مەبەست و ئامانجی ئەو کۆدە ئەوەیە کە کورتە ڕێگایەک دایبن بکات بۆ ئەوەی دیاری بکەین کام لەم دوو نرخانە بچووکترن. لە جیاتی ئەوەی (if statement)ی بۆ بنووسین، دەتوانی (ternary operator) بەکار بێنی بۆ بەدەست هێنانی ئەنجامەکە لە شێوەیەکی پتەو تر و پوخت تردا.