Type whatever to find the question. ex: (How to ... ?, چۆن ... ؟)
Type whatever to find the question. ex: (How to ... ?, چۆن ... ؟)
Reported
Questions Library
Help Center
Support Center

قەلەقی لە ئیشکردن

329 1 Answer
سڵاوتان لێبێت بەڕێزان... من کەسێکم کە شارەزایی زۆۆر باشم هەیە لە زۆربەی شتەکان بۆ نموونە(#C هەتا بڵێی باشم لێی و ئەوەی بمەوێ دەتوانم پێی بکەم تەنانەت چەندین پڕۆجێکتم پێی دروست کردووە کە ئیشی پێوەری تانکی ئاو دەکات، ئیشی بلایند شوز دەکات واتە پێڵاو بۆ کەسانی نابینا، SQL بە تەواوی شارەزام،دەتوانم بڵێم بە ACCESS شەوە، JAVA بە تەواوی شارەزام ، KALI LINUX بە تەواوی شارەزام،ماوەیەکی زۆریش ئیشم لەگەڵ نێتوۆڕک کردووە زۆۆر باش لێیم دەزانی و دەمتوانی شارێک کۆنتڕۆڵ بکەم بە نێتوۆرکەوە بەڵام لەبەر چەند شتێک دابڕام و ئێستا لاوازم لێی، Web Design تا ئاستێکی مامناوەند زیاتریش شارەزاییم تێیدا هەیە بەڵام بەوەندە ڕازی نەبووم و زیاتر هەوڵ دەدەم لەگەڵی، ئەمانەو چەندین شتی تریش شارەزام) قسەکەی من لێرەوەیە من هەموو ئەو شتانە دەزانم بەڵام نازانم ئیشیان پێ پەیدا بکەم ئەویش لەبەر ئەوەی قەلەقم و ترسم لێی هەیە وادەزانم کە دەستم بە کردنی شتێک کرد کەسی داواکار شتەکەی بەدڵ نەبێت و کێشەم بۆ درووست بکات ، یان وا بیر دەکەمەوە کە ناتوانم بیکەم بەڕاستی قەلەقم لە شتەکان دەمەوێت ڕایی ئێوە وەرگرم بۆئەوەی باشبم لە ڕووی دەروونیەوە.
Java

Answers

Mohammed D Mirzada Answered 4 month ago
سڵاو بەڕێزم، ئافەرم بۆ ئەم هەموو ئەزموون و زیرەکییە، بەڕێزم جۆرێک لە (disorder) لە تۆدا هەیە ئەمەش ئەنجامی لەوانەیە زۆر تێکەڵاوی خەڵکی و کۆمەڵگە نەبیت، تۆ مادام هەموو ئەم شتانە بزانیت لەم بوارە جیاوازانە هەر دەبێت کە ڕۆژانە کاتێکی یەکجار زۆر بەسەر ببەیت لەسەر کۆمپیوتەر بۆیە لەوانەیە ئەوە هۆکارەکە بێت، وە لەوانەشە هەڵە بم. لە تەکنەلۆجیا گەر لە زۆربەی بوارەکان شارەزاییێکی بچووکت لێی هەبێت ئەوە زۆر باشە هەم بۆ دەستکەوتنی کار و چارەسەرکردنی کێشەکانت لە کاتی دروستکردنی پڕۆژە، بەڵام هەوڵبدە یەک بوار بگریت و لێی پێرفێکت بیت، بۆ نموونە: - من لە (Graphic Design) هەندێک دەزانم. - وە لە ڕابردوو کارم لەسەر دروست کردنی ئەپڵیکەیشنیش کردووە بۆ هەردوو سیستمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس. بەڵام ئەوەی کە زیاتر کاری لەسەر دەکەم و CV بۆی پێشکەش دەکەم بۆ کۆمپانیاکان: (Web Develop)ە. وە واش مەزانە بۆ دەستکەوتنی کار دەبێت تۆ شارەزایی تەواوت لە هەموو شتێک هەبێت و وابزانیت ئەوانەی کە دامەزراون و مانگانە مووچەیان هەیە پڕۆفیسۆرن، نەخێر، ئەوە هەڵومەرج و چانسی ژیانیانە کە بۆیان ڕێککەوتووە و لە شوێنێکی وا کاریان بەدەستکەوتووە. وە ئەم هەلە بۆ تۆش دێت گەر بڕوا بەخۆت بکەیت و بگەڕێیت بۆ کار. با هەردەم متمانە بەخۆت هەبێت و لە کاتی چاوپێکەوتن بە شانازییەوە بڵێ من دەتوانم ئەمە و ئەمە بکەم. بەڵام ئەو خاڵە لەبیر مەکە کە ئاماژەم پێیدا: هەوڵبدە لە یەک بوار (professional) بیت و هەموو کون و کەلێنەکانی ئەم بوارە شارەزابیت. جا هەڵیبژێرە بە ئارەزووی خۆت و گەڕانی بۆ بکە، سەرلەنوێ دەستپێبکەوە. وە هەر شتێکیش گەر ساردی کردییەوە لێی، ئەوا لەو شتە بەدوورکەوە و زیانت پێ دەگەیەنێت. وە بۆ ئەوەی کە گووتت بۆ پێشکەشکردنی پڕۆژەیەک ترسی ئەوەت هەیە کە بەرامبەرکەت لێی ڕازی نەبێت و کێشەت بۆ دروست بکات، من هۆکاری ئەمە دەگەڕێنمەوە بۆ یەک شت: ئەویش بێ متمانەییە بە خۆت، تۆ لەوانەیە لەمن باشتر بزانیت کە پڕۆگرام چۆن کار دەکات ؟ هەمووی پڕە لە ئەگەر و کۆد، کە نابێت هیچ بەشێکی ئەم پڕۆژەیە پشتگوێ بخەیت، بۆ هەر کێشەیەک کە دەزانیت ڕووبەڕووی دەبیتەوە یاخود کڕیارەکەت لێی ڕووبەڕوو دەبێتەوە دەبێت چارەسەرێکت بۆی هەبێت هەتاکوو (Error و Bug) دروست نەبێت لەناویدا، کەواتە کە تۆ هەموو ئەم شتانەت کرد و پێداچوونەوە و تێستت بە بەرنامەکە کرد، ئیدی هیچ پێویستی بە دوودڵیێک ناکات. وە لە (Error و Bug) مەترسە هەرگیز، بێگومان لە دنیا، هیچ شتێکی دەستکردی مرۆڤ کامل و تەواو نییە و هەردەم هەڵەی بچووک بچووکی تێدەکەوێت، بۆ ئەوە دەتوانیت بە ئینگلیزی گەڕانی بۆ بکەیت گەر زمانی ئینگلیزیەکەت باشە، یاخوود دەتوانیت لێرە پرسیار بکەیت. هەر سەرکەوتوو و سەرفراز بیت...
Replies
1