Type whatever to find the question. ex: (How to ... ?, چۆن ... ؟)
Type whatever to find the question. ex: (How to ... ?, چۆن ... ؟)
Reported
Questions Library
Help Center
Support Center

چۆن بتوانم ؟ لەسەر php

284 2 Answer
لەم وێبسایتە کە PHP & mySQL بەکاردەهێنم.. من لە ئاستی سەرەتاییدام... سەرەتا تەماشایەکی وێنەکە بکە ئینجا پرسیارەکان بخوێنەوە. یەکەم کە ژمارە (یەک )ی سەر وێنەکەیە : خۆن بتوانم id یێک بۆ هەرکەسێک بێ کە جارێکی تر هاتەوە هەمان id ی وەربگرێتەوە؟ بۆ ئەوەی برەپارەی قەرز و یان بزانم چەند جار شتی کڕیە. دووەم کە ژمارە (دوو )ی سەر وێنەکەیە : چۆن بتوانم ئەگەر کەسەکە پێشتر ناوی هەبوو هەموو زانیاریەکنی تر خودکارانە پر ببنەوە؟ سێ یەم کە ژمارە (سێ )ی سەر وێنەکەیە : چۆن بتوانم ناوی کتێبێک دەنوسرێ و هەڵدەبژێردرێ ئۆتۆماتیکی ناوی کتێب و نرخی کتێب لە تەیبڵی خوار خۆی (شوێنی ژمارە ٤ ی سەر وێنەکە) کە هەڵبژێردراوە وە بتواندرێ چەند کتێبێک بەم شێوازە زیاد بکرێ؟ وە لەگەڵی دووگمەی رەشکردنەوەی (Delete) ئەو کتێبە زیادبێ(لەکاتێک ئەگەر کریار پاشگەزبۆوە بتواندرێ ئەو کتێبە ڕەش بکرێتەوە)؟ چوارەم کە ژمارە (پێنج)ی سەر وێنەکەیە : چۆن بتوانم دوو نرخی جیاوازی کتێب کە بۆ دووکانداروو و خالک دامنایە ئۆتۆماتیکی بگۆڕێت (شوێنی ژمارە ٤ ی سەر وێنەکە) ئەگەر دووکاندار هەڵبژێردرا ئەوا نرخی کتێبەکان بگۆرێت بۆ نرخی دووکاندار وە ئەگەر خاڵک هەڵبژێردرا ئەوا نرخی کتێبەکان بگۆرێت بۆ نرخی خوڵک؟ پێنجەم کە ژمارە (شەش )ی سەر وێنەکەیە : چۆن بتوانم ئۆفەری کتێب کە پێکبێت لە چەند کتێبێک دووای هەڵبژاردنی ئۆفەرەکە ئۆتۆماتیکی ئەو چەند کتێبەی کەلە ئۆفەرەکەدا هەیە زیاد بێت بۆ تەیبڵی خوار خۆی (شوێنی ژمارە ٤ ی سەر وێنەکە)؟ شەشەم کە ژمارە (حەفت )ی سەر وێنەکەیە : چۆن بتوانم کاتێک کڕیارێک یان دووکاندارێک دوای خەزنکردنی فۆرمەکە ویستی کتێبێکی تر زیاد بکات چۆن؟ حەفتەم کە ژمارە (هەشت )ی سەر وێنەکەیە : چۆن بتوانم کاتێک کڕیارێک یان دووکاندارێک پارەی تەواوی نەدا دوای خەزنکردنی فۆرمەکە ویستی بڕێکی تری یان هەموو پارەکە بدات..... چۆن؟ زۆر سوپاس بۆ وەڵام دانەوەتان ئەگەر هەر فێرکاریەک یان ڕێپیشاندانێک هەیە تکایە پێم بڵێن... بەهیوای یارمەتیتانم بۆ دەستپێکی یەکەم کارم.... دووبارە سوپاس
PHPMySQLMysqliJQ

Answers

Nashwan Answered 5 month ago
برا گیان تۆ پێویستت بە کڕەدە فێر ببیت... crud سەرەتا فێری create بیت، واتا دەیتایەک لە دەیتا بەیسا نەبێت زیای بکەیت، دواتر read واتا خوێندنەوەی دەیتاکە، پاشان update واتا دەیتایەکت هەیە بەڵام دەستکاری بکەیت نوێی بکەیتەوە، پاشان delete واتا سڕینەوەی دەیتا. بۆ نرخی دووکاندار و خەڵک، تۆ ئەبێت دوو کۆڵۆمت هەبێت لە تەیبڵەکەت، یەکیان نرخی دووکانداری تێدا بێت ئەوەی تریان نرخی خەڵک، پاشان بەتنێک دا ئەنێیت کە پەنجەی بە بەتنەکە نا بیگۆڕێت بە نرخی دووکاندار یان بە پێچەوانەوە، ئەشتوانیت لە هەمان کاتدا دوو بەتن دابنەیت یەکیان کڕینەکە بە نرخی دووکاندار ئەنجام بدات ئەوەی تر بە نرخی خەڵک.
Replies
Hemin
زۆر سۆپاس بۆ وەڵامدانەوەکەت ئەوەش فایلەکان لە گێتهەب -- (https://github.com/alitahmo/bookstore) --ئەوەش وێبسایتەکە -- (http://online.devkurdhost.com/) -- ئەگەر بتوانی زیاتر بۆم چاک بکەی سوپاست دەکەم
Hemin
من شتێکی لەو شێوەیەم دەوێ بەڵام لە شوێنی بارکۆت ناوی کتێبەکە بنوسم https://youtu.be/fONPWU8cTeQ?t=754
1
Mohammed D Mirzada Answered 5 month ago
یەکەم ١: بەڕێزم وا دیارە لە وێنەکە ئینپوتێکت داتناوە بۆ داخڵ کردنی ID, بەڕێزم خۆی ID ئینتیجەرە پێویست ناکات بەکارهێنەر ID بنوسێتەوە بۆ داخڵکردن، کاتێک داتا داخڵی تەیبڵێک دەکەیت ئەو ID یە دەبێت Auto Increment بێت. واتە خۆی IDیەکە داخڵ ببێت. بۆ ئەو مەبەستەش لە phpmyadmin دەبێت column ی ID بکەیت بە Auto Increment. وە دوایی داخڵ کردنی داتایەکە بە ستەیتمێنتی SQL هەیە کە دوایین id دەگەڕێنێتەوە کە داخڵی تەیبڵەکە بووە، بۆ نموونە وەکو ئەو کۆدەی خوارەوە: $last_id = mysqli_insert_id($conn); جا کە ئەو ID ت دەستکەوت دەتوانی هەرچی داتا هەیە بەپێی ID بگەڕێنیتەوە. دووەم ٢: بۆ ئەو خاڵی لەبەر ئەوەی هیچ کۆدێکت دانەناوە ناتوانم تەواوی وردەکاریەکان ڕوون بکەمەوە بەڵام لە SQL دا بەم جۆرە دەتوانی ID ئەو بەکارهێنەرە دەربهێنیتەوە ئەگەر بوونی هەبووبێت: SELECT * FROM table_name WHERE nawi_kryar LIKE %$nawi_kriar%; هەموو خاڵەکانی تر دەبێت کۆدی لەگەڵ بێت تاکوو بتوانین ڕاستی بکەینەوە جا لەڕووی syntax بێت یاخوود هەر شتێک، بەڵام هەموو ئەوەی کە من تێگەیشتبم و تۆ دەتەوێت پێویستی بە کڵاسێکی جێگیر و OOP هەیە بۆ ئەوەی مامەڵە لەگەڵ داتایەکان بکەیت. لینکی کڵاسەکە دەتوانیت کۆدەکان کۆپی بکەیت: https://programnas.com/questions/?id=31&q=%DA%86%DB%86%D9%86%20%D8%A8%D8%AA%D9%88%D8%A7%D9%86%D9%85%20mysqli%20%D8%A8%DB%95%DA%A9%D8%A7%D8%B1%D8%A8%D9%87%DB%8E%D9%86%D9%85%20%D9%84%DB%95%DA%AF%DB%95%DA%B5%20OOP%20%D8%9F وە لینکی چەند ڤیدیۆیێک کە کڵاسەکە و چۆنیەتی ئیشکردنی ڕوون دەکاتەوە: 1- https://www.youtube.com/watch?v=vAWs1WfxPyk 2- https://www.youtube.com/watch?v=kTFIw8Y0naY 3- https://www.youtube.com/watch?v=qBfDVfNJP24 4- https://www.youtube.com/watch?v=yTP8ozke2Vk 5- https://www.youtube.com/watch?v=Z38hMCf53VQ

Updated

لینکی تەواوی پلەی لیستی کۆڕسی PHP کە ئەم ڤیدۆیانەی سەرەوەش لەخۆدەگرێت: https://youtube.com/playlist?list=PL2OSCZYBUItFHEhWxjG-Mpj5ta1s9I-x-
Replies
Hemin
زۆر سۆپاس بۆ وەڵامدانەوەکەت ئەوەش فایلەکان لە گێتهەب -- (https://github.com/alitahmo/bookstore) --ئەوەش وێبسایتەکە -- (http://online.devkurdhost.com/) -- ئەگەر بتوانی زیاتر بۆم چاک بکەی سوپاست دەکەم
Hemin
من شتێکی لەو شێوەیەم دەوێ بەڵام لە شوێنی بارکۆت ناوی کتێبەکە بنوسم https://youtu.be/fONPWU8cTeQ?t=754
0