Type whatever to find the question. ex: (How to ... ?, چۆن ... ؟)
Type whatever to find the question. ex: (How to ... ?, چۆن ... ؟)
Reported
Questions
Help Center
Support Center

بۆچی زمانی کۆمپیوتەر تەنها سفر و یەکە؟

243 2 Answer
بۆچی زمانی کۆمپیوتەر تەنها سفر و یەکە؟ بۆچی ژمارەکانی تر یان پیتەکان نەبوو؟ ئەو سفر و یەکە چییە کە کۆمپیوتەر لێی تێبگات ؟
Binary

Answers

Nashwan Answered 1 month ago
سفڕ و یەک نیە ئای و ئۆیە، کە ئای نیشانەی تێپەڕینی تەزووە و ئۆس نیشانەی تێ نەپەڕینی تەزووە، ئەمە شێوازی کار کردنی دیجیتاڵی پێ دەڵێن هەیە و نییە...
Replies
1
Mohammed D Mirzada Answered 4 month ago
تەزووی کارەبایە، لەناوەوەی کۆمپیوتەر چیپ هەیە و لە ناو چیپەکانیش گەیت هەیە، گەیتەکان تەزووی کارەبا وەردەگرن. کە تەزوو پێیدا تێپەڕی بە (1) ناو دەبرێ و ئەگەر تەزووشی پێیدا تێنەپەڕی بە (0) ناوەبرێت. هەر ژمارەیەک یاخود پیتێک لە چەن سفر و یەکێک دروست ئەبن تا نیمایشی پیتێک بکەن. گەر تۆ مەبەستت ئەوەبێت لە بنچینەوە لە ژمارە و پیت خۆی تێبگات شتی وانابێت، دەبێت لە تەزوو تێبگات کە چارەسەری ئەمە ئەستەمە بکرێ بەوەی کە تۆ دەست دەنێیت بە پیتێکی سەر کیبۆردەکە و لە شاشەکە هەمان پیت ئەبینی، لەو ساتەی دەستی بەسەردا ئەنێی بە چەند سفر و یەکێک ئەوە هەمان پیت لە شاشەکەت نیشان ئەداتەوە، واتا تەنیا نمایش کردنە و ئەتوانی بە سفر و یەکەکە هەمان شت بکەی، بەڵام بەو جۆرە دروست کراوە کە هەست بەوە نەکەیت و بۆ گەڕانەوەی کات و ئاسان کاریە.
Replies
0